سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده نییه پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكات، عه‌بادیش دژی بڕیارێكی په‌رله‌مانه بۆ مامه‌ڵه‌كردنی هاوشێوه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌مریكا‌و رێگه‌پێنه‌دانیان بۆ سةردانى عێراق.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ لای حه‌یده‌ر عه‌بادی، دۆگلاس سوله‌یمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غداد، ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی عێراق له جه‌نگی دژ به‌تیرۆردا.
به‌گوێره‌ی میدیاكان، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌نیاز بوه سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای كردوه، كاروباری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رێكبخه‌ن، به‌ڵام باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق پێی راگه‌یاندوه، تره‌مپ له ئێستادا ناتوانێت چاوی به‌عه‌بادی بكه‌وێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ره‌تیكرده‌وه راسپارده‌یه‌كی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكات، بۆ رێگریكردن له هاوڵاتیانی ئه‌مریكا كاتێك ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، عه‌بادی له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیدا وتویه‌تی: مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
٥ شوبات ٢٠١٧ - ١٨:٣١
News ID: 809661
ه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده نییه پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكات، عه‌بادیش دژی بڕیارێكی په‌رله‌مانه بۆ مامه‌ڵه‌كردنی هاوشێوه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌مریكا‌و رێگه‌پێنه‌دانیان بۆ سةردانى عێراق